رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، سەرکۆنەی ئەو رووداوە دەکەن و "نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن." دەشڵێت، "له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى."
ئەمڕۆ شەممە، 08-04-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا داوا دەکات لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه و دەشڵێت، "پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى."
ئێوارەی رۆژی هەینی، 07-04-2023، شوورای دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رووبەڕووی هێرش بووەوە. ئەو رووداو ئاڵۆزیی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا و جارێکی دیکە ناکۆکی خستەوە نێوان جێگر و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چەند راگەیێندراوێکدا وەڵامی یەکدییان دایەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە "سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و رێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان روويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن.
له كاتێكدا داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و رێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/8
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ