بەرپرسێک لە هەولێر: بۆ دابەزینی نرخی بەنزین بازگەکان ئاگادارکرانەوە رێگری لە هاوردەکردنی نەکەن

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی کارگێڕی لە هەولێر دەڵێت، رێکارەکان بۆ دابەزینی نرخی بەنزین چوونەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
لە نێوەڕاستی مانگی ئابەوە نرخی بەنزین بە چەند قۆناخێک لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و، ئێستا لیترێک بەنزینی نۆرماڵی کوالێتی بەرز لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 925 دینارە.
 
سەرباز کەریم، گوتەبێژی گازفرۆشانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی بەنزین وەک خۆی وایە و بە کۆ لیتری بە 905 دینارە.
 
بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان، لیتری بە 925 دینار دەگاتە دەست شۆفێران.
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای کارگێڕی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەواوی بازگەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان جێبەجێ بکەن و رێگە لە هاوردەکردنی بەنزین نەگرن."
 
ئەو بەرپرسە گوتی، پێشتر رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەدەدرا، بەڵام ئێستا رێگەیان لەبەردەمدا کراوەتەوە.
 
5ی ئەم مانگە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەكان "لە فەرمانێکی وەزاریدا رێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەرکرد، بە مەرجێک بە پێی رێنمایی و ئەو کواڵیتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە."
 
22-08-2024 لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ لیتری بوو بە 925 دینار، لەکاتێکدا پێشتر 820 دینار بوو؛ رۆژێک پێش ئەوە لە سلێمانیش گەیشتە هەمان نرخ.
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، بەنزینی موحەسەن و سووپەریش هەیە کە لیتری لە نێوان 950 بۆ 1500 دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی قوتابییان لەکاتی چوونە قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک: 20 بۆ 30 قوتابخانە سێ دەوامین

کامەران عەلی گوتی ''هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن کتێبی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ شاری کەرکووک نارد. ئەم هەفتەیەش نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژمان بۆ دامەزراوە.''