کەشناسی: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کۆتاییهات

07-09-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کەشناسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کۆتاییهات.
 
رۆژی پێنجشەممە 7ـی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی گواستنەو و گەیاندنە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سبەی خێرایی با لە کاژێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
 
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لەم وەرزەدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گەرمای بەتین کۆتاییهات؛ لەمەودا پلەی گەرما بەرەو دابەزین دەڕوات."
 
هەر ئەمڕۆ شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و کۆتایی بە شەپۆلە گەرماکانی هاوین دێت.
 
گوتیشی: "23ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی وەرزی پاییزە؛ پایزیی ئەمساڵ باراناوی دەبێت. ئەمساڵ بەگشتی بارانی باش دەبارێت و لە زۆرینەی ناوچەکاندا مەترسی لافاو دەبێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی هەیینی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت: 
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37  پلەی سیلیزی
کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکی خۆمان بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر کرد

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە