رێگرییەکانی حکومەتی عێراق سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

07-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی عێراق بە پاساوی نەبوونی مۆڵەت لە بەغدا رێگە نادات بارهەڵگرەکان بێ گومرگ بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە ببەنە پارێزگاکانی دیکەی عێراق. بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، رێگرییەکە سەوزە و میوەی نێوخۆ ناگرێتەوە.
 
هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵ لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 07-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رێگرییەکە سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە و ئێستاش رۆژانە 200 بۆ 300 بارهەڵگر لە بەرهەمی نێوخۆ دەنێرینە نێوەڕاست و خوارووی عێراق".
 
هۆشیار جەلیل گوتی، هەر بارێکی سەوزە و میوە بنێردرێت، ئەگەر پشتگیری کشتوکاڵی هەولێری هەبێت، لە بازگەکان رێگری لێناکرێت؛ گوتیشی، "ئەو بارهەڵگرانەی میوەی تورکیا و ئێرانیان پێ بێت بێ گومرگ رێگەیان پێنادرێت".
 
بەهۆی بچووکی عەلوەی هەڵەبجەوە زۆرینەی بەرهەمەکانی پارێزگاکە دەبرێنە عەلوەکانی سلێمانی. سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێستا رۆژانە نزیکەی 800 تۆن بەرهەمی نێوخۆ دەنێرینە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروستناکرێت".
 
سەروەر عەلی گوتی، بەرهەمی نێوخۆیی پشتگیریی کشتوکاڵی بۆ دەکرێت و ئێستا داواکراوە سەندیکای عەلوەش پشتگیرییان بۆ بکەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "رێگە بە هیچ بەرهەمێکی هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان نادرێت بێ گومرگ ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق".
 
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاستەنگ بۆ هەناردەکردنی سەوزە و میوەی سنوورەکەمان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دروستنەکراوە و بێ کێشە کارەکان بەڕێوەدەچن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.