لە کەرکووک 13 کەس بەهۆی گەستنی سەگ بریندار بوون

07-07-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-

رووداو-کەرکووک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو گەڕەکی کەرکووک، سەگ 13 کەسی گەست و بریندار بوون. 
 
رووداوەکە لە گەڕەکەکانی شۆرجە و رزگاری بووە. سامان نەبی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، لەنێو بریندارەکان ژن و منداڵ هەن. 
 
بەگوتەی سامان نەبی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئازادی و کۆماری کراون و چارەسەری تەندروستییان بۆدەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە