ووداو- رومێ
ئارتیما گیاندارێکی تووندپێستە کە لە ئاوی سوێردا دەژیت، مێژووی ئەو گیانلەبەرە دەگەڕێتەوە بۆ دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و جێژینی سەرەکی ئارتیمایە لە جیهان.
بەڵام لەگەڵ وشکبوونی دەریاچەی ورمێ گیانی ئارتیماكان کەوتووەتە ژێر مەرتسییەوە، لە هەموو جیهان ساڵانە نزیکەی دوو هەزار تۆن ئارتیما لە کێڵگە دەستکردەکاندا بەرهەمدێت، ئارتیما خواردنێکی پڕ وزەیە بۆ ماسی و مەیگوو و لە كێڵگەکانی پەروەردەی ئاوەکییەکاندا بەکاردەهێندرێ.
ئارتیما بەهۆی نرخی بەرزی بە زێڕی زیندوو ناسراوە و نرخی هەر کیلۆیەك ئارتیما لە بازاڕی ئازادی جیهاندا 200 دۆلارە. بەپێی دۆكیۆمێنتە زانسیتییەکان یەکەمین راپۆرتی نووسراوەی زانستی لەسەر ئارتیما کە مێژووەکەی بۆ بەر لە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، تایبەتە بە دەریاچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و وەک کرمی ئاوی سوێر ناوی بردراوە.
بۆ یەکەمجار زانایەکی ئەمریکی زیندەوەرناس ساڵی 1933 پێشنیازیکرد وەك خواردنی ماسییەکان کەڵک لە ئارتیما وەربگیرێت و لە ساڵی 1940 دا بەهۆی زۆربوونی لایەنگرانی ماسی جوانی، نرخی ئارتیما چەند قات بەرزبووەوە و لە چەند ساڵی رابردوودا ئارتیما لە ئاستی جیهاندا بازرگانیان پێدەکرێ .
ئەمرۆ ئارتیما لە هەموو جیهان دەبیندرێ، لە کێڵگە دەستکردەکانی وڵاتی چین تا ئامریکای باشوور، بەڵام نیشتمانی ئارتیماکان کە گۆڵی و رمێیە خەریكە وشكدەبێت و خزمە رەسەنەکانی ئارتیما مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە .
ئەگەرچی لە زۆر شوێن خەڵک نانی دەستی ئارتیما دەخۆن، بەڵام ئارتیماکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاویان لەدەستی بەرپرسانە بۆ رزگار گردنی زێدی خۆیان کە دەریاچەی ورمێیە .


.jpg&w=3840&q=75)

.webp&w=3840&q=75)