رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-6-2023، لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچناری سلێمانی، كەسێكی تەمەن 41 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا کوژرا. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە، بەڵام بكوژەكە دەستگیر نەكراوە."
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كاژێر 3:22ی خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار، پیاوێكی تەمەن 41 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا بە چوار فیشەک كوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، "پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بكوژ دەستگیرنەكراوە."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كرد کە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوشتنەكە لە قۆناخی سەرەتادایە و هێشتا هۆكاری كوشتنەكەش نەزانراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ