رووداو دیجیتاڵ
لە دوێنێ ئێوارەوە دوو فەرماندەی پێشمەرگە لە سنووری شنگال بێ سۆراخن و ئامۆزایەکیان دەڵێت، "لای یەبەشەن و دەبێت دەستبەجێ ئازادبکرێن."
دوو فەرماندەکەی پێشمەرگە بەناوەکانی بەدەل ئەمین عوسمان و فیرۆ میرزا عوسمانن. ئەمین عوسمان، باوکی بەدەل ئەمین بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی پشتڕاستکردەوە کە کوڕەکەی و برازاکەی دیارنەماون.
هاوکات لوقمان گەلی ئیبراهیم، ئامۆزای هەردوو هاونیشتمانییەکە، کە فەرماندەیەکی هێزی شنگالی پێشمەرگەیشە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو پێشمەرگە ماڵیان لە خانەسۆرە، لە فەوجی 8ی هێزی شنگال دەوام دەکەن کە بارەگایان لە سحێلایە و دوێنێ ئێوارە دەوروبەری کاژێر 7 بە ئۆتۆمبێل چوون بۆ رۆژئاوای خانەسۆر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
لوقمان گەلی ئیبراهیم گوتی، هەندێک شایەتحاڵ بینیویانە کە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال- یەبەشە ئەو دوو پێشمەرگەیەی بردووە.
دەخیل مراد، جێگری دەستەی سەرۆک هۆزەکانی شنگال سەر بە یەبەشە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لێکۆلینەوە لەوبارەوە بەردەوامە. ئەگەر پێشمەرگەکان لای یەبەشە بن، ئەوا رایدەگەیێنن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ