حکومەتی هەرێمی کوردستان: لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی نیگەرانین

07-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی هەرێمی کورستان لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین. ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتووەتە ئاراوە."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 7-4-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە "سیاجی فڕۆکەخانە" تەقینەوەیەک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
 
ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەکەیدا گوتی، هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی لەبارەی تەقینەوەکەی کاژێر 04:18ـی ئەم ئێوارەیە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حیزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن."
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، "‏‎پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.