رووداو دیجیتاڵ
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە رووداوی گوت: "خوێندکارانی قۆناخی یەکەم پێویستە لە دوو هەفتەدا لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە دەوام بکەن."
د. خەتاب ئەحمەد بە رووداوی گوت " لە سبەینێوە خوێندکاران دەتوانن بچنە زانکۆکان و مامەڵەکانیان بکەن و ناویان بۆ سەرجەم زانکۆکان چووە."
لەبارەی خواستی خوێندکاران بۆ وەرگیرانیان لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، د. خەتاب ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد ئەم ساڵ خواست لەسەر بەشە پزیشکییەکان و بەشە ئەندازیارییەکان زۆر بووە، لەسەر ئاستی بەشی وێژەییش بەشی یاسا بە بەرزی ماوەتەوە و خواستی زۆری لەسەر بووە، بەڵام خواست لە سەر خوێندنی زمانەکان و بەتایبەت بەشی زمانی کوردی کەمیکردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان دەڵێ نزیکەی 180 بەش لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی کەمی خواستی خوێندکارانەوە، کەمتر لە 15 خوێندکاریان وەرگرتووە.
بەگوتەی د.خەتاب ئەحمەد، کەمبوونەوەی خواستی خوێندکاران لەسەر بەشەکان پەیوەندی بە نەبوونی دەرفەتی کارەوەیە لە دوای دەرچوونیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.


.jpg&w=3840&q=75)
.webp&w=3840&q=75)