رووداو - حەسەن شام
بەهۆی شەڕی موسڵەوە هەزاران ئاوارە روویان لە باشووری کوردستان کردووە.
لە کەمپی حەسەن شام، نزیکەی حەوت هەزار ئاوارە نیشتەجێبوون و رۆژانە 500 تاوەکو 100 ئاوارە روودەکەنە کەمپەکە.
زۆربەی ئاوارەکان نانیان نییە بیخۆن و کەمی پێداویستییەکان هەراسانی کردوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەش کەمپەکەیان لە گوزەرانی ژێر دەستی داعش پێخۆشترە.