سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە

06-05-2024
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە تاران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی لە تارانە و، بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد.
 
سەنگەر عەبدولرەحمان، نێردراوی رووداو لە تاران گوتی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ رەئیسی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوای ئەویش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی دەبێت.
 
نێچیرڤان بارزانی دوێنێ گەیشتە تاران و شەوی رابردوو لەوێ مایەوە.
 

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە رووداوی گوت 'گرنگییەکی تایبەتی هەیە. کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە."

 
سەبارەت بە بابەتی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران نازم دەباغ دەڵێ "بۆ جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ستراتیژیی نێوانیان هەرێمی کوردستان و ئێرانە. ئێران کورد لە عێراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.''
 
هەروەها گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی "سەرۆکی هەرێم دەیەوێ دووپاتی بکاتەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە فاکتەری هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیی دراوسێکانمان." 
 
دڵشاد شەهاب یەکشەممە، 5ـی ئاداری 2024 بە رووداوی گوت "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بڕوایەدایە ستراتیژیی هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ ئەوەیە؛ هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی بووە و هەر بەم شێوەیەش دەمێنێتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".