رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، بە درێژایی مانگی رەمەزان، بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی مەی قەدەخەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت.
رۆژی پێنجشەممە 06ـی ئاداری 2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمەڵێک رێنماییمان بۆ مانگی رەمەزان راگەیاندووە، یەکێکیان ئەوەیە نابێت هاووڵاتییان نرخی کەلوپەلەکان گران بکەن، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار سزای یاسایی دەدرێت".
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، قەدەخەکردنی فرۆشتنی مەیە لە پارێزگاکە. رێبوار تەها دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە و نابێت لە هیچ شوێنێک بفرۆشرێت، هەر کەسێک سەرپێچیی بڕیارەکە بکات، سزا دەدرێت."
پارێزگاری کەرکووک باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا لیژنەکانی تایبەتمەند، هیچ سەرپێچییەکیان تۆمارنەکردووە و بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ