وەزارەتی دارایی عێراق بە بێ گەڕانەوە بۆ دیوانی چاودێری، وردبینی لە لیستی مووچە دەکات

06-03-2024
زیاد ئیسماعیل
مووچەی مانگی شوبات
مووچەی مانگی شوبات
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەخۆرانی بە زمانی عەرەبی ئامادەکرد و رەوانەی بەغدای کرد، وەزارەتی دارایی عێراقیش بڕیاری داوە بۆ زیاتر دوانەکەوتنی ناردنی پارەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات، خۆیان وردبینی لە لیستەکەدا بکەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
 
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت "جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی و یاسای بودجەی گشتی بەتەواوەتی کێشەکە چارەسەر دەکات. ئێمە بەردەوام هاوکار دەبین بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەوکاتەی مووچەکانیان وەردەگرن، هاوشێوەی هەموو فەرمانبەرانی عێراق."
 
‎بەغدا بڕیاری داوە لە دوای ناردنی مووچەی مانگی شوبات، تاوەکو بەبانکیکردنی مووچە، هیچ پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت.
 
محەممەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ "بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بەم مشتومڕەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدایە، بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوی و بەبێ دواکەوتن، دەبێت بە میکانیزمی بەئەلیکترۆنیکردن و لەڕێگەی دەرکردنی هەژماری بانکییەوە بێت، پارەدارکردنەکەش راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بێت."
 
‎بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان 12.67٪ـە، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە.
 
‎وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە؛ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پێویستیان بە زیاتر لە 940 ملیار دینارە، بۆیە لەگەڵ گەیشتنی لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لێدەردەکات، کە 320 ملیار دینارە، ئینجا پارەکە دەنێرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارتی لە کەرکووک: ئەم ئەزموونە ئەوەی سەلماند کە دەتوانین بە ئامانجی گەورە بگەین.

پارتی لە کەرکووک: ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد

هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە پرۆسەی سەرژمێریدا "ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد".