رووداو دیجیتاڵ
گفتوگۆکان لە نێو ماڵی شیعە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە چڕی بەڕێوەدەچن لە حەنانە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەسەرۆکایەتی هادی عامری، لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کۆبوونەوە، هەموو هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن شیعە بەر لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لە یەکشەممەی داهاتوو یەکڕیزبن و لەسەر پێکهێنانی حکومەت لێکتێگەیشتنێکیان هەبێت.
بەڵام تادێت ناکۆکییەکانی نێو ماڵی شیعە زەقتر و قوڵتردەبنەوە، پێداگری رەوتی سەدریش لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە رێگرە لە پێکهێنانی حکومەتی سازان و رێککەوتنی ناوخۆیی.
چوارچێوەی هاوئاهەنگیش ئێستا هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە حکومەتێکی سازانی نیشتمانی دروستبکەن، هەروەها ئامادەش نین لەسەر کورسی ئۆپۆزیسیۆن دابنیشن و حکومەتەکە رادەستی رەوتی سەدربکەن، ئەم ناکۆکییە نێوخۆییەی شیعە کاریگەریی لەسەر سووننە و کوردیش دروستکردووە، چونکە هیچ یەکێک لە لایەنە شیعەکان بەتەنیا و بەبێ کورد و سووننە ناتوانن حکومەت پێکبهێنن، بۆیەش شاندی هەردوولا بە جیا سەردانی هەولێریان کردووە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبوونەتەوەو شاندی سەدریش بەتەنیا لەگەڵ پارتی کۆبووەتەوە. گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندەکەی رەوتی سەدر رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە پێشتر هەندێک لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و ئەواندا هەبووە، ماوەتەوە ئەوەی کە ئەو لێکتێگەیشتنانە بکەوێتە سەر بواری کردەیی و ئەوەی پێکەوە چۆن ئەم بابەتە بکەین".
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بەیەک پاکێج بچنە بەغدا، بەڵام هێشتا چاوەڕێ دەکەن سەدرییەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە لایەنە سەرەکییەکانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتحە، خۆیان یەکلایی بکەنەوە. دوای یەکلاییبوونەوەی لایەنی شیعی، کێ لەگەڵ مەرج و داواکارییەکانی بوو، کورد باوەشی بۆی کراوە دەبێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر لایەنە شیعەکان نەگەنە رێککەوتن، کورد چی دەکات، هەرچاوەڕێ دەکات یان خۆی یەکلایی دەکاتەوەو پشتیوانی لە یەکێکیان دەکات، ئەم پشتیوانیکردنە چ کاریگەری و رەنگدانەوەیەکی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئایە کورد هاوشێوەی 2010 لایەنە شیعەکان یەکدەخاتەوە و رێککەوتنێکی دیکەی هەولێر دەکرێت، یان چاوەڕێ دەکات تاوەکو خۆیان یەکلایی بکنەوە، بژاردەکانی بەردەم کورد چین ئەگەر لایەنە شیعەکان نەگەیشتنە رێککەوتن و بژارەی حکومەتی زۆرینە خۆی بسەپێنێت.
نوێنەر فاتیح، بەڕێوەبەری بەشی ئینتەیکی تۆڕی میدیایی رووداو لە رووماڵێکی تایبەت بە وردیی باسی ئێستای عێراق دەکات لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و لە چالاکی و هەوڵەکان، بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
دوایین زانیارییەکان لەبارەی دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. لەنێو کورد، سوننە و شیعە چی روودەدات؟
سیناریۆکانی گەورەترین بلۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە
لەنێو ماڵی شیعەدا دوو جەمسەر دروستبووە، سەدر بە 73 کورسی فراکسیۆنێکی پتەوە لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق. بەڵام چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاوپەیمانییەکە لەدوای هەڵبژاردن پێکهاتووە و هێندە پتەو نییە و سەدر هەوڵی لەتکردنی هاوپەیمانییەکە دەدات. سەدر هەوڵی لەتکردنی ماڵی سوننە و کوردیش دەدات و بە هەڵسوکەوت و گفتوگۆکانیانەوە بەڕوونی دیارن.
داواکارییەکانی هەر پێکهاتەیەک بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق چییە؟
دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە سەرەتادان و هێشتا بارودۆخەکە بەتەواوی روون نەبووەتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە هیچ بەڵێنێکیان دابێتە (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) کە رێگە نەدرێت هیچ یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە جارێکی دیکە هەڵببژێردرێنەوە کە پێشتر سەرچاوەیەک لە (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) بانگەشەی ئەوەی کردبوو.
مەرجە سیاسییەکان بۆ هەر یەک لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق چین و کێ داوای چی دەکات؟
دوایین زانیارییەکان لەبارەی دانوستاندنی نێو پێکهاتەکان بۆ دروستکردنی گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی عێراق
لەلایەک هێشتا نێوماڵی شیعە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ناکۆکییەکان لەنێوان موقتەدا سەدر و نووری مالیکی زەقبوونەتەوە. لەلایەکی دیکەوە هەردوو هاوپەیمانی سەرەکیی سوننە، تەقەدووم و عەزم، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەنێو خۆیاندا، ئەمە ژمارەیەک سەرکردەی نێو هاوپەیمانیی عەزمی نیگەران کردووە و باس لە دروستبوونی درز لەنێو هاوپەیمانێتییەکەدا دەکرێت.
لەنێو کورددا، پارتی و یەکێتی لەسەر خاڵە سەرەکییەکان رێککەوتوون کە بریتین لە: چوون بۆ بەغدا بە شاندی هاوبەش و ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هاوبەش پێکەوە، بەڵام وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە لەنێوان ئەو دوو حیزبە بۆ گفتوگۆکانی رۆژانی داهاتوو ماونەتەوە.
لەلایەک هێشتا نێوماڵی شیعە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ناکۆکییەکان لەنێوان موقتەدا سەدر و نووری مالیکی زەقبوونەتەوە. لەلایەکی دیکەوە هەردوو هاوپەیمانی سەرەکیی سوننە، تەقەدووم و عەزم، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەنێو خۆیاندا، ئەمە ژمارەیەک سەرکردەی نێو هاوپەیمانیی عەزمی نیگەران کردووە و باس لە دروستبوونی درز لەنێو هاوپەیمانێتییەکەدا دەکرێت.
لەنێو کورددا، پارتی و یەکێتی لەسەر خاڵە سەرەکییەکان رێککەوتوون کە بریتین لە: چوون بۆ بەغدا بە شاندی هاوبەش و ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هاوبەش پێکەوە، بەڵام وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە لەنێوان ئەو دوو حیزبە بۆ گفتوگۆکانی رۆژانی داهاتوو ماونەتەوە.



.png&w=3840&q=75)