رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی سنوورى رانیە، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەروو قادر، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی گوت، "کەمێک لەمەوپێش لە گوندى گردجانى سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە، ژنێک کە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە”.
بە گوتەی دەروو قادر، "تەرمى ژنەکە رەوانەى دادپزیشکی کراوە و پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیرکراوە."
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، "لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر رووداوەکە بەردەوامە و زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ