رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی بازید سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان و لە ماوەی سێ ساڵدا دەستگیراوە بەسەر دوو تۆن و 750 کیلۆ مادەی هۆشبەر و لەنێوبراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمی کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی 2020ـەوە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی بازید و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە 198 دۆسیەی جیاوازدا کار بۆ لەنێوبردنی هێرۆین، تلیاک، حەشیش و جۆرەکانی دیکەی مادەی هۆشبەر کراوە.
دوای رەزامەندیی قایمقامیەت، کارمەندانی تەندروستی، جەندرمە، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگاکان و دیوانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مادە هۆشبەرەکان راسپێردران بۆ لەنێوبردنی مادە هۆشبەرەکە.
بە سەرپەرشتیی داواکاری گشتی و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دوو تۆن و 750 کیلۆ مادەی هۆشبەر کە لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێوبراون.

.jpg&w=3840&q=75)

