Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان05-10-2023

حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەداتە یەکێتیی ئەوروپا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سیروان عەباس

رۆژی بڵاوکردنەوە

05-10-2023

بابەتی پەیوەندیدار

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە
کوردستان31-05-2026

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات


رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە قووڵبوونەوەی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا نیگەرانە و گوتیشی، "راپۆرتێکمان بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داوەتە پەرلەمان و پەرلەمانتارانی یەکێتییەکە و کێشەکانمان بۆ روونکردوونەتەوە".

رۆژی پێنجشەممە، 05-10-2023، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەکو نوێنەرایەتیی حکومەت، چەند کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ لیژنە و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا کرد و راپۆرتێکمان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێدان کە تێیدا سەرنج خراوەتەوە سەر پرسی راگرتنی نەوت، نەناردنی بودجە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستانیش بە رێککەوتنەکان".
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لەسەر چەند پرسێک ناکۆکن و تاوەکو ئێستا ئەگەر رێککەوتنیشیان کردبێت، بەربەست لەبەردەم رێککەوتنەکە هەیە. دیارترین ناکۆکییەکان، (بودجەی گشتیی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان، نەوت، یاسای نەوت و گاز، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان).
 
دلاوەر ئاژگەیی گوتی، "وەرزی سەرما خەریکە ئەوروپا دەگرێتەوە و شەڕی رووسیا-ئۆکرایناش بەردەوامە، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا ترسی سەرهەڵدانی کێشەی سووتەمەنییانە و نیگەرانن لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەرێمی کوردستانیش بە بەربەستی بەردەم تیرۆر دەزانن بۆ ئەوروپا، بۆیە لە کۆبوونەوەکاندا بەردەوام جەخت لەسەر بەهێز مانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنەوە".
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا نووسینگەی نوێنەرایەتی لە بەغدا و هەولێریش هەیە، "بەڵام ئێمە داوامانکرد شاندێک بنێرنە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خۆیان لە نزیکەوە بزانن کێشەکان چین و بۆچی چارەسەر نەکراون".