گرووپێکی چەکداریی عێراق: بنکەیەکی سەربازیی تورکیامان لە دهۆک کردە ئامانج

05-07-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن باتیفیا
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

گرووپێکی چەکداریی عێراق بەناوی "لیوای ئەحراری عێراق" رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی تورکیایان لە قەزای باتیفای سەر بە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی باسی جۆری ئەو چەکانە بکات، کە هێرشەکەیان پێکردووە. 
 
گرووپی "بەرگری ئیسلامیی لیوای ئەحرار عێراق"، کە گرووپێکی چەکداریی نەناسراوە، لەسەر زاری گوتەبێژەکەیەوە کە گوایە ناوی حاجی ئەبو ئەحمەدە رایگەیاند "ئەو دەرفەتە کۆتاییەی هاوئاهەنگییەکانی بەرگریی عێراقی بۆ هێزەکانی داگیرکاری لە عێراق رایگەیاندووە و پابەندبوونمان پێوەی راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی داگیرکاریی تورکیا ناگرێتەوە".
 
گوتەبێژی گرووپەکە دەڵێت، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 5-7-2023)، لەدژی هێزەکانی تورکیا کردەوەیەکیان هەبووە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکەی و جۆری ئەو چەکانەی بەکارهاتوون ئاشکرا بکات، دەڵێ "ئەمڕۆ بە رۆڵەکانی گەلی خۆشەویستی عیراق و ئومەتی ئیسلامی رادەگەیێنین، سەرکەوتین لە بەئامانجکردنی بنکەیەکی سەربازیی داگیرکاریی تورکیا لە کاژێر 1:55 (لە باتیفا) لە دهۆک، دوای هەوڵێكی زۆری هەواڵگری".
 
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 5-7-2023، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند لەکاژیر 14:25ـی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
 
دژە تیرۆر دەشڵێت "هێرشەکە تیرۆرستی" بووە، درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستەکراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دەروازەی زانکۆی کوردستان لە سنە

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە: 700 خوێندکاری بیانیمان هەیە

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 700 خوێندکاری بیانی لە شەش وڵاتەوە لەو زانکۆیە دەخوێنن. دەشڵێت پلانیان هەیە خوێندکاری بیانیی زیاتر وەربگرن.