لە چەند گەڕەکێکی هەولێر نرخی زەوی گران بووە

05-06-2024
رێناس ساڵح
نرخی خانوو لە ناوچەی زێڕین لە هەولێر گەیشتووەتە 750 هەزار دۆلار
نرخی خانوو لە ناوچەی زێڕین لە هەولێر گەیشتووەتە 750 هەزار دۆلار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی خانووبەرە ناجێگیرە و لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 15% سستبووە. شارەزایەکی بازاڕی خانووبەرە دەڵێت، سەرەڕای سستبوونی بازاڕ، لە چەند گەڕەکێکی هەولێر نرخی زەوی گران بووە، لە هەندێک گەڕەکیش خانووی کرێ دەستناکەوێت.
 
میران سەفینی، شارەزای بازاڕی خانووبەرە بە رووداوی گوت، لە هەولێر گەڕەکەکانی کەرک دوو، گرد جووتیار، سێبەردان، هەشتی حەسارۆک و گوندی کۆری، زەوییەکی 250 بۆ 300 مەتری نرخەکەی گەیشتووەتە 25000 بۆ 30000 دۆلار.
 
لەگەڵ ئەوەشدا هاوشێوەی شەش مانگی دووەمی پار، فرۆشی خانووبەرە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 15% سستبووە، "بێ متمانەیی لەنێوان خەڵک و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و نووسینگەکانی خانووبەرە، وایکردووە خەڵک متمانەیان بە بازاڕەکە نەمێنێت،" ئەمەش وەکو میران سەفینی باسی کرد، کە میوانی بوولتەنی ئابووریی رووداو بوو.
 
ئەو شارەزایەی بازاڕی خانووبەرە گوتیشی، "لە ساڵانی رابردوودا چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوون بڕیاری دروستکردنیان درا، یەکەکانیان فرۆشرا یان هەر تەواو نەکراون یان کوالێتییان باش نییە، بۆیە لەگەڵ ئەم سستبوونی بازاڕەشدا ئەگەر کۆمپانیایەک خاوەن متمانەی خەڵک بێت، قازانجی زیادیکردووە."
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە دەستەی وەبەرهێنان بە رووداو دراون، لە رێگەی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2006ـەوە نزیکەی 214 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، کە زیاتر لە 105 هەزار شوقە، زیاتر لە 92 هەزار خانوو و نزیکەی 17 هەزار ڤێلا بوون.
 
بازاڕی خانووبەرە لە هەولێر لە گرانترینەکانی عێراقە، ئەگەر بە نموونە گرانترین گەڕەکەکانی سێ شاری عێراق وەربگرین بۆ نرخی زەوی، شوقە و خانوو نرخەکان بەم شێوەیەن:
 
هەولێر: ناوچەی زێڕین نرخی شوقە 120 بۆ 250 هەزار دۆلارە، نرخی خانوو 500 بۆ 750 هەزار دۆلارە.
بەغدا-کەڕادە: مەترێک زەوی 3000 دۆلار، نرخی خانوو 200 مەتر 600 هەزار دۆلار.
بەسرە: نرخی شوقە 200 هەزار دۆلارە، نرخی خانوو 500 بۆ 750 هەزار دۆلارە.
موسڵ: گەڕەکی زەهور نرخی یەک مەتر زەوی، 1000 دۆلارە، نرخی خانوویەکی 200 مەتری 200 هەزار دۆلارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".