رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی دهۆک دەڵێت، لە مانگی رەمەزاندا تەنیا لە هۆتێلە 5 ئەستێرەکان رێگە بە مەی خواردنەوە دەدرێت و لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە.
کۆمەڵێک بڕیار لە دهۆک بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەرکراون، یەکێک لەوانە قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکانە. رۆژی چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 ئیسماعیل محەممەد، قایمقامی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی رێنوێنییەکانی تایبەت بە مانگی رەمەزان، مەی خواردنەوە لە سەنتەری پارێزگاکە قەدەخەیە."
قایمقامی دهۆک دەڵێت، مەی خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە و هەر کەسێک ئەو کارە بکات، سزا دەدرێت. بە گوتەی ئیسماعیل محەممەد، "چەند ساڵێکە ئەم بڕیارە هەیە و جێبەجێ دەکرێت."
ئەم بڕیارەی قایمقامیەتی دهۆک، تەنیا لە مانگی رەمەزاندا کارا دەبێت و دوای جەژن کاری پێ ناکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ