رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیمارات کرد، پشتگيريى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خەمیس مەوزووعی کرد وەکو باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێڕاق و "هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "باڵيۆزى ئيمارات سڵاو و رێزی سه‌رۆکی ئیمارات جه‌نابی شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هیانی گه‌یانده سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها ستايشى پەیوەندییە بەهێزەکانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد و جەختی لە پابەنديی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، "سڵاو و رێزی بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی ئیمارات نارد و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئیمارات له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا لەباره‌ى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش لە بوارە جیاکاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ