لە زەڕایەن کەسێک بە تۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ناحیەی زەڕایەن تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکردووە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە فریانەکەوتووە و پارەکە خەرج بکات دەستگیرکراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 04-10-2024، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تۆمەتبارەکە زانیاری لەسەر ماڵەکە هەبووە و لە قاسەی ماڵێکدا پارەکەی دزیوە".
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "تۆمەتبارەکە بە تەنیا کارەکەی کردووە، بەرلەوەی فریای خەرجکردنی بکەوێت دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر زۆرینەی پارەکەدا و بڕێکی زۆر کەمی لێ خەرجکردووە".
 
لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
 
بەگوێرەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوی (م، ع، ف)ـە و لەدایکبووی 1979یە و "دانی بەتاوانەکەیدا ناوە".
 
تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەم مانگە مووچەی بەشێك لە خانەنشینان کەمبووەتەوە

بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مووچەی مانگی حەوت، بۆ مانگی هەشت پارەی کەمتریان وەرگرتووە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت، مانگی پێشوو زیاتر لە مافی خۆیان وەرگرتووە، بۆیە لێیان بڕدراوە.