04-09-2020
19:00
ئەردۆغان بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەکی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان
15:41
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتاییهات
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا
زیاتر بخوێنەوەرەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات pic.twitter.com/PJ7BQsS6E7
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 4, 2020
15:00
سەفین دزەیی: کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا و ئەنقەرە پتەویی پێگەی هەرێمی کوردستان دەردەخەن
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان کە ئەندامێکی ئەو شاندەیە کە بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرەیە، ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت یاریکەرێک بێت لە کۆی هاوکێشەکان.
هەروەها بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان هۆکاری لەشکرکێشیی تورکیای بۆ سنوورکانی هەرێمی کوردستان بۆ بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گێڕایەوە و گوتی، ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشیی و شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بووەتە هۆی "ماڵوێرانی بۆ خەڵکی سیڤیلی هەرێمی کوردستان".
زیاتر بخوێنەوە
14:13
کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیپێکرد
12:54
فەلاح مستەفا: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە
فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12:37
دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە، تورکیا بڕیاریدا هاوکاریی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
10:51
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتاییهات
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی #نێچیرڤان_بارزانی، سەرۆکی هەرێمی #کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی #تورکیا دەستیپێکرد
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 4, 2020
وێنەکان: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان pic.twitter.com/E8PVbvA3pr
زیاتر بخوێنەوە
08:31
کۆبوونەوەی #نێچیرڤان_بارزانی، سەرۆکی هەرێمی #کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی #تورکیا دەستیپێکرد
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 4, 2020
وێنەکان: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان pic.twitter.com/E8PVbvA3pr
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوەئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە
Posted by Rudaw on Thursday, September 3, 2020
رۆژی 2ی ئەیلوولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی حیزبی و حکومیی عێراق کۆبووەوە.
دوایین جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی تورکیای کرد، مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 بوو، ئەوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە نێچیرڤان بارزانی "میوانی تایبەت"ی ئەوە.