بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە رێگەی پێوەرەوە دەیەوێت کێشەی کەمئاوی چارەسەربکات

04-03-2016
تەرزە عەبدوڵڵا
.....
.....
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی کەمئاوی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هەوڵدەدات لە رێگەی دانانی پێوەری ئاو بۆ ماڵان کێشەی بە فیڕۆدانی ئاو چارەسەر بکات، بەڵام دانانی ئەو پێوەرە بەدڵی هەندێك لەهاونیشتمانیان نییە.

رۆژانە تیمەكانی دانانی پێوەری زیرەك سەردانی ماڵان لە  گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دەكەن و بڕیارە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە پێورەکە بۆ سەرجەم ماڵان بكەوێتە كار.

پلانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە سلێمانی بەهاوكاری دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت، بۆ رووبەڕووبونەوەی بێئاوی پەنابردن بۆ دانانی پێوەری زیرەك لە ماڵان و فەرمانگەكاندا، بەوشێوەیە خەڵك ناچار دەبێت بەپێی پێویست ئاو بەكاربهێنێت و هەر پێوەرەكە خۆی دەتوانێ‌ سزای دارایی ئەوانە بدات كە زێدەڕۆیی دەكەن.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە سلێمانی سەبارەت بەو پێوەرەی کە بۆ ئاوی ماڵان دانراوە دەڵێت " ئێمە بە گوێرەی رووبەر ئاو لە ماڵان وەردەگرین، چونکە خەڵک بەرامبەر ئەو ئاوە پارەی لێوەردەگرێت کە بەکاریدەهێنێت و زیاتر لە خزمەتی هاووڵاتیاندایە".

پێوەرەكانی ئاو لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و توركیاوە هێنراوە ،بۆ ئەوەی پارەی ئەو ئامێرە لەسەر خەڵك قورس نەكەوێت فەرمانگەی ئاو 4 مانگ پارەی ئاو لە هاونیشتمانیان وەرناگرێت، بەڵام دانانی ئەو پێوەرە بەدڵی هەندێك لەهاونیشتمانیان نییە. 

دانانی پێوەری زیرەك لە مانگی 6 ساڵی 2015 دەستی پێكردووە و تاوەكو ئێستا 60 هەزار پێوەری ئاو بۆ ماڵان دانراوەو بڕیاریشە ئەو پێوەرانە بۆ گوندەكانیش دابنرێت. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە