ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی لێزمەباران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە

03-11-2024
فوئاد رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی پێشبینی و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران (پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) دەگرێتەوە.
 
سادق زیائیان، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی پێشبینی و رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان بە میدیای ناوخۆی ئێرانی راگەیاندووە، شەپۆلەکە ئەمڕۆ یەکشەممە چڕتر دەبێتەوە و رۆژئاوا، باکووری رۆژئاوا و چەندین پارێزگای دیکەی ئێران دەگرێتەوە و شەپۆلەکە هەورەبرووسکە و بای تووندیشی لەگەڵ دەبێت.
 
بە گوتەی زیائیان، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژئاوا و زاگرۆس ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجی کاروان لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو.

حاجی کاروان: بەهۆی پۆستکردن لەسەر تورکیا و ئێران، یەکگرتوو سزای دام

ئەندامێکی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو دەڵێت، هەمواری هەڵبژاردنەوەی ئەمینداری گشتی بۆ زیاتر لە دوو خول، لە کۆنگرەدا دەنگی لەسەر دەدرێت. گوتیشی، لە کۆنگرەی نۆیەمی حیزبەکەدا زیاتر جەخت لە پەروەردە دەکرێتەوە.