بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیی، پارێزگاری هەولێر رەوانەی تورکیا کرا

03-11-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن فرسەت سۆفی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی دوو هەفتەیە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بووە، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە شەوی رابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی تورکیا کراوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کاژێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە رەوانەی تورکیا کراوە "چونکە دۆخی تەندروستی لە هەولێر باش نەبووە."
 
رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە.
 
د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر. 
 
- دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت، تاوەکو ئێستا 78 هەزار و 216 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 509 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 43 هەزار و 858 کەس چاکبوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش 34 هەزار و 849 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە