بەتەمەنترین مامۆستای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

03-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەسعەد رەسووڵی، بەڕێوەبەری پەروەردەی مهاباد، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، قاسم رائێر حیجازی، بەتەمەنترین مامۆستای ئێران  لە تەمەنی 108 ساڵیدا لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.
 
حیجازی ساڵی 1917 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و ساڵی 1937 بووەتە مامۆستا. پاش 34 ساڵ خزمەت لە پەروەردەی مەهاباد، لە ساڵی 1978 و خانەنشینکراوە
 
بەڕێوەبەری پەروەردەی مهاباد گوتی: "حیجازی لە ماوەی خزمەتی مامۆستایەتیدا، سەرقاڵی وانەگوتنەوە بووە لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا و جگە لەوەی بەرپرسی بەشی پەروەردە بووە، بەرپرسی رێکخراوەکانی لاوان و شیر و خورشید (مانگی سووری)ی شاری مهاباد بووە."
 
دەشڵێت، حیجازی چەندین بەرهەمی نووسراوی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، لەوانە کتێبێکی بیرەوەری و دیوانێکی شیعر بە زمانی کوردی و فارسی، کە تا ئێستا چاپنەکراون.
 
تەرمی بەتەمەنترین مامۆستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە گۆڕستانی باغی فیردەوسی شاری مهاباد بەخاک دەسپێردرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی مەولەوی شارەکە دەبێت.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە