پۆلیسی هەولێر لە بۆسەیەکدا سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات

02-09-2019
حەکیم داود
نیشانەکردن پۆلیسی هەولێر دزی ماددەی هۆشبەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی زانیاری ورد کۆدەکەنەوە، هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر ناسنامەی سێ تۆمەتبار دیاریدەکەن و لە بۆسەیەکدا هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن.

دوای ئەوەی هاونیشتمانیان نووسینگەی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بوونی دوو رووداوی جیاواز لەسنوری بنکەکە ئاگاداردەکەنەوە، هەر زوو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە دەکات و دەتوانێ ناسنامی سسێ تۆمەتبار دیاریبکات.

تاوانەکان بەمشێوەیە بوون:

یەکەم: دوو کەس بە ناوەکانی (س . ش . ک) تەمەن 24 ساڵ، (ز. ص . س) تەمەن 21 ساڵ بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون. 

پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو دوو کەسە لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 24ـی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان راگیراون.

دووەم: کەسێک بەناوی (س . ع . ف) تەمەن 39 ساڵ مارکێتێکی بڕیوە، بڕی 8،100 دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی بردووە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو دۆسیەیەش کراوەتەوە و دادوەر بڕیاریداوە بە بەندکردنی تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە