بەڕێوەبەری کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش: مووچەمان بۆ 887 کەس بڕیوەتەوە

02-08-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
نیشانەکردن پۆدکاستی رووداو کوردانی ئێزدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش رایدەگەیێنێت، تائێستا مووچەیان بۆ 887 رزگاربووی دەستی داعش بڕیوەتەوە و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی نووسینگەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە دهۆک بکەنەوە تاوەکو کاروباری رزگاربووان راییبکات.
 
سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی بەکاتی دهۆک رایگەیاند، لەدوای دەرکردنی یاسای ژمارەی 8ـی ساڵی 2021 تایبەت بە رزگاربووانی ئێزدی لەدەستی داعش لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بەگوێرەی ماددەی 10ـی یاساکە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێکهێنراوە و کاری ئەو کەسانە رایی دەکات کە یاساکە دەیانگرێتەوە و رزگاربووی دەستی داعشن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە شاری موسڵە دەڵێت "رزگاربووان دوای ئەوەی بەڵگە یاساییەکان پێشکێش دەکەن، کاروبارەکانیان بۆ راییدەکەین و تائێستا 887 کەس لە رزگاربووانی دەستی داعش لە کوردانی ئێزدی، کرسیتیان، تورکمان و شەبەک مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە کە بڕەکەی 800 هەزار دینارە."
 
گوتیشی، لەو 887 کەسەی کە مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە، 510 کەسیان ژنن، 363 کەسیان منداڵ و 14 کەسیان پیاون، لە دوو رۆژی رابردوودا مووچەی زیاتر لە 635 کەسیان دابەشکراوە و کاردەکەین بۆ ئەوەی ماستەرکاردیان بۆ دەربکرێت بۆ ئەوەی مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.
 
لەبارەی وادەی تۆمارکردن و پێشکێشکردنی داواکاری لەلایەن رزگاربووانی دەستی داعش بۆ بڕینەوەی مووچە، سەراب ئیلیاس ئاماژەی بەوەکرد "هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ پێشکێشکردنی داواکارییەکان، چونکە پرۆسەی رزگارکردنی بێ سەروشوێنکراوان بەردەوامە و رزگاربووان دەتوانن هەرکاتێک بێت، مامەڵەکانیان پێشکێش بکەن.
 
لەبارەی کردنەوەی نووسینگەیەکی بەڕێوەبەرایتییەکەیان لە دهۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری رزگاربووانی دەستی داعش دەڵێت، "ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین و دوای تەواوکردنی رێکارەکان نووسینگەکە لە دهۆک دەکەینەوە، هەروەها ئێستا نووسینگەمان لە شنگال هەیە و رزگاربووان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاینیش داواکارییەکانیان پێشکێش بکەن."
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە سێی ئابی ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەسیشی رفاند. تاوەکو ئێستا 2713 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن کە 1270 کەسیان ژن و 1443 کەسیان پیاون. 

  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

مەزڵووم عەبدی: پابەندین بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا

سێشەممە، 17.12.2024، مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکێش بکەین."