Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان02-07-2023

زاوایەک و ماڵی خەزووری لە هەولێر لەسەر هێنانی ژنی دووەم دەبێتە کێشەیان: 'هەر ژنی دووەم دەهێنم'

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەهرۆز فەرەیدوون

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەهرۆز فەرەیدوون

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد سەحاف بۆ رووداو: 352 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە
کوردستان26-05-2026

ئەحمەد سەحاف بۆ رووداو: 352 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە

باندێکی مافیا لە لیبیا هەڕەشەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی 8 گەنجی کورد دەکەن
کوردستان26-05-2026

باندێکی مافیا لە لیبیا هەڕەشەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی 8 گەنجی کورد دەکەن

بابە شێخی ئێزدییان بۆ موسڵمانان: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین
کوردستان26-05-2026

بابە شێخی ئێزدییان بۆ موسڵمانان: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین

 
رووداو - هەولێر

لە بنەسڵاوەی هەولێر، ماڵە خەزوورێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی زاواکەیان بەهۆی ئەوەی ویستوویەتی ژنی دووەم بهێنێت. زاواکە کە ناوی حەکیمە دەڵێت، 23 ساڵە ژنی هێناوە و منداڵیان نابێت، هەربۆیە ئێستا دەیەوێت ژنی دووەم بهێنێت.
 
حەکیم لوقمان، زاوا دەڵێت، "23 ساڵە لێناگەڕێن ژن بهێنم، ماڵە خەزوورانم زووڵمم لێدەکەن." دوای رووداوەکەش حەکیم هەر کۆڵی نەداوە و دەڵێت، هەر ژنی دووەم دەهێنێت، "کە دەچمە داخوازیی کەسێک، دەڵێن: دەبێت ماڵی خەزووریشت بزانن."
 
ژنبرایەکی حەکیم دەڵێت، بە تەنیا چووەتە سەر ماڵی زاواکەیان و کێشەکەش مەسەلەی ژنهێنانی زاواکەیان نییە بەسەر خوشکەکەیدا، لەبەر ئەوەش چووە، چونکە بە تەلەفۆن "جنێوی بە باوکم دا" کە دوو ساڵە کۆچی دواییکردووە.
 
ئارام رەشاد، ژنبرای حەکیم دەڵێت، "ئەو لە ماڵ نەبوو، دوای ئەوە ئەو دەڵێت، بە چەند کەسێک بۆ من هاتوون. ئەوە کامێرا هەیە و دراوسێکانیش منیان بینی، چەکیشم پێ نەبوو، بە لەقە جامەکەم شکاندووە."
 
خێزانەکەی حەکیم ماوەی مانگێکە ماڵی جێهێشتووە و لە ماڵی باوکیەتی، دەڵێت، کێشەکە لە حەکیمە کە منداڵیان نابێت، سەردانی زیاتر لە 10 پزیشکیان کردووە و هەموو چارەسەرەکان بۆ حەکیم بوون نەک ئەو.
 
هاوژینی حەکیم ئاماژە بەوە دەکات، "گوتم دکتۆر ئەگەر ژن بۆ پیاوەکەم بهێنم، هیوایەک هەیە منداڵی ببێت؛ دکتۆر گوتی، 5%. من هیچ چارەسەرێکم بەکارنەهێناوە، چونکە پێویستم پێی نەبووە."
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، حەکیم پێشتر لە ئێران نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام دەیەوێت بۆ منداڵبوون، بەختی خۆی لەڕێگەی ژنی دووەمەوە تاقی بکاتەوە.