نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە دهۆک دەگاتە 19 هەزار دینار

02-03-2024
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کارەبای موەلیدە دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک دەڵێت، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی شوبات دەگاتە 19 هەزار دینار.
 
هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ئەمڕۆ (شەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مانگی رابردوو موەلیدەکان نزیکەی 460 کاژێر کاریان کردووە، بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبایان لەنێوان 18 هەزار و 500 دینار بۆ 19 هەزار دینار دەبێت."
 
تاوەکو ئەمڕۆ لە زۆرینەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شوبات رانەگەیێندراوە.
 
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە هەولێر، لەنێوان 12 هەزار بۆ 21 هەزار و 500 دینار؛ لە سلێمانی له‌نێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 22 هەزار و 250 دینار؛ لە دهۆک لەنێوان 19 هەزار بۆ 21 هەزار و 500 دینار و لە هەڵەبجەش لەنێوان 14 هەزار و 500 دینار بۆ 15 هەزار و 500 دینار بوو.
 
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، ساڵی 2021 لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدەی ئەهلی هەبوون و کارەبایان داوەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 311 هەزار هاوبەش، کە زۆرترینیان لە سلێمانی و کەمترینیش لە دهۆک بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.