لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیلۆکی باکووری کوردستان 19 کەس بریندار بوون

02-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بارهەڵگرێک، پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە پارێزگەی دیلۆکی باکووری کوردستان خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئەنجامدا  19 کەس بریندار بوون و کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی سەرەکی ئادانا- دیلۆک روویدا؛ دوای رووداوەکە دەستبەجێ بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرت.
 
تیمەکانی جەندرمە، تەندروستی و بەرگریی شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە؛ 20 سەرنشین بریندار بوون و دواتریش لەلایەن تیمەکانەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە.
 
یەکێک لە بریندارەکان کە سەرنشینی پاسەکە بوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
ساڵی رابردوو لە سەرانسەری باکووری کوردستان و تورکیادا 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو، لە ئەنجامدا دوو هەزار و 713 کەس گیانیان لەدەستدا و 388 هەزار و 644 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەروەردەی سلێمانی مانگێک دوای پەروەردەکانی دیکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم دەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن لە مانگی نیسان، دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەگەڵ پەروەردەکانی دیکە دەکرێت."