چەند گەڕەکێکی هەولێر هێڵی پاسیان بۆ دابیندەکرێت

02-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هێڵی پاس بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر دادەنرێت کە تاوەکو ئێستا هێڵی پاسیان نییە.
 
سەید زەکەریا عەزیز، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2-2-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئێستا لەنێو شاردا 24 هێڵی پاس و 9 هێڵی مینی پاس هەن، کە رۆژانە هاتووچۆ بە هاووڵاتییان دەکەن." 
 
لەگەڵ فراوانبوونی هەولێر، هەندێک گەڕەک هەن تاوەکو ئەمڕۆ هێڵی گشتیی پاسیان نییە و هاونیشتمانیان ناچارن، ئۆتۆمبێلی خۆیان یان تاکسی بەکار بهێنن. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر، ئەو گەڕەکانەی بڕیارە هێڵی پاسیان بۆ دابینبکرێت پێکدێن لە؛ گەڕەکەکانی ژین، گوندی نیشتەجێببوونی کۆری، بەستۆرە و مەلاهۆمەر.
 
هێڵەکانی پاس لە هەولێر بەگوێرەی گەڕەکەکان کرێیان جیایە، لەنێوان 500 بۆ 750 دیناردایە.
 
جگە لە نێوخۆی هەولێر، کە ناوەندی شار، شەقامەکانی 30 مەتری، 60 مەتری، 100 مەتری تاوەکو سنووری شەقامی 150 مەتری دەگرێتەوە، لە دەرەوەی 150 مەتریش هێڵی دیکەی پاس هەن، وەکو هێڵەکانی بەحرکە، قوشتەپە و کەورگۆسک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەروەردەی سلێمانی مانگێک دوای پەروەردەکانی دیکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم دەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن لە مانگی نیسان، دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەگەڵ پەروەردەکانی دیکە دەکرێت."