لە مەلەتی پاسێک وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

02-01-2024
هەوار ئیسماعیل
دیمەنێکی رووداوەکەی هاتووچۆ، وێنە: AA
دیمەنێکی رووداوەکەی هاتووچۆ، وێنە: AA
نیشانەکردن رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسیش بریندار بوون. 
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، دووی کانوونی دووەمی 2024) لە نزیک گوندی ئاکچاداغ دەڤەلی سەر بە مەلەتی روویدا.
 
پاسێكی نەفەرهەڵگر، کە لە ئیستەنبووڵ بەرەو مەلەتی دەچوو، وەرگەڕا. بارهەڵگرێکیش کە بە هەمان ئاراستە دەچوو، خۆی بە پاسە وەرگەڕاوەکەدا کێشا. 
 
تیمەکانی تەندروستی، بەرگری شارستانی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 36ـی دیکەش بریندار بوون. دوای رووداوەکە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەلەتی.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زبڵدانەکە کە لە بەرنامەی بەرپرسیار نیشاندرا

15 ساڵە خاشاکی 4 شارەوانیی حاجیاوا لە شوێنێکی گەشتیاری فڕێدەدرێت

15 ساڵە دامێنی چیای مامۆک بووەتە شوێنی فڕێدانی خاشاکی چوار شارەوانی. بەگوێرەی شارەوانیی حاجیاوا، رۆژانە زیاتر لە 130 تۆن زبڵ و خاشاک لەو شوێنە فڕێدەدرێت. شارەوانییەکانی راپەڕین دەڵێت، بەزووترین کات و پێش دەستپێکردنی وەرزی گەرما، شوێنی زبڵخانەکە دەگوازنەوە و لە پلانیاندایە کارگەی ریسایکلین دروستبکەن.