پارتی یەکێتی دیموکرات PYD رایگەیاندبوو کە هەفتەی رابردوو نزیکەی دوو هەزار کەس بۆ گەڕانەوە چونەتە دەروازەی سنووری سێمێلکا، بەڵام بەرپرسانی دەروازەکە تەنیا رێگەیان بە ژمارەیەکی کەمیان داوە بۆ گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان.
لەمبارەیەوە شەوکەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سێمێلكا بۆ(رووداو) رەتیکردەوە رێگەیان لە هیچ کەسێک گرتبێت و راشیگەیاند، رۆژانە نزیکەی 500 کەس لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سێمێلكا ئاماژەی بەوەدا، بەپیچەوانەشەوە دەروازەکە بۆ حاڵەتی لەناکاو و نەخۆش کە دەیانەوێت بێنە باشووری كوردستان کراوەتەوە.
بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیاری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی پەنابەرانی رۆژائاوای کوردستان لە هەرێمی کورستان ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەراندووە.




.jpg&w=3840&q=75)