رووداو - گوندی قەوڵەزاخ
لە کەناری دەریاچەی سیروان ماسی مرداربووەوە دەبینرێت، ئەو دیاردەیە چەند هۆکارێکی لەپشتە و له ساڵى 2010ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا دووبارە دەبێتەوە، ساڵانه‌ش له مانگى حەوتەوە تاوه‌كو مانگى نۆ، نزيكه‌ى 100 تۆن ماسى له‌و دهرياچهيه مردار ده‌بنه‌وه.
رائيد سه‌ردار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پۆليسى دارستانى هه‌ڵه‌بجه لەبارەی ئەو ناوچانەی ماسییەکان تێیدا مردار دەبنەوە دەڵێ "10 بۆ 15 كم ده‌گرێته‌وه، له ناوچه‌ى قه‌ڵبه‌زه، كانى كه‌وه و ته‌پى كه‌ره‌م ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو ده‌گاته كاكردهڵه و ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد ده‌گرێته‌وه، له ناوچه‌كانى ديكه، ئه‌م ديارده نیيه".
نزيكه‌ى 100 راوچى له‌و شوێنه‌ى ده‌رياچه‌كه‌دا رۆژانە خەریکی راوەماسین، چه‌ند جارێك تۆڕهكانيان فڕێ ده‌ده‌ن، بەڵام بەهۆی مرداربوونەوەی ماسییەکان مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ماسيیەكيان دەستبكهوێت.
هاوكار محه‌ممه‌د، راوچییە و دەڵێ "رۆژانه حەوت كاژێر كارده‌كه‌م. پێش ئه‌وه‌ى ماسییەکان بمرن، رۆژانە 10 بۆ 15 كيلۆمان ده‌گرت و، رۆژانه‌ى خۆمان به‌زياده‌وه دەستدەکەوت، بەڵام ئێستا رۆژانە كيلۆیێک بۆ سێ كيلۆ ماسی دەگرین".
پاشه‌ڕۆى كارگه‌كان له چه‌مى تانجه‌ڕۆ ده‌ڕژێته ده‌رياچه‌ى سيروان، هەروەها رژانى ئاوه‌ڕۆى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و سه‌يدسادق بۆ نێو ده‌رياچه‌كه و، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما، لەگەڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه له ناوچه‌ى شاره‌زوور، هۆكارن بۆ مرداربوونه‌وه‌ى ماسيیهكان.
توانا ئيسماعيل، لێپرسراوى هۆبه‌ى سامانى ماسى له بەڕێوەبەرایەتیی كشتو‌كاڵى سلێمانى دەڵێ "چاره‌سه‌ر لاى ئێمه نيیه، شاره‌وانى، وه‌زاره‌تى پيشه‌سازى، پاڵاوگه‌كان، وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتيیهكان به‌رپرسن لە ناوچه‌ى پيشه‌سازى كه پاشهڕۆكانيان نه‌خه‌نه نێو ده‌رياچه‌ى سيروان و، ئاوى تانجه‌ڕۆ".
ساڵانى رابردوو ته‌نها ماسى ره‌قه مرداردهبوويهوه، کەچی ئه‌مساڵ ماسى سيلڤهر، سووره و گه‌را هه‌مان حاڵيان هه‌يه، مردار دەبنەوە و ده‌بنه خۆراكى باڵنده‌كان.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ