لە رانییە كەسێك بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیردەكرێت

01-07-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پارەی ساختە
A+ A-
رووداو – رانیە

ئاسایشی راپەڕین كەسێك بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە لەنێو بازاڕی دۆلار فرۆشانی رانیە دەستگیردەكات.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت "تۆمەتبار دەیویست لەو بازاڕەدا دراوەكانی ساخ بكاتەوە"، هەر بەپێی راگەیەنراوەكە تۆمەتبارەكەش "دانی بەوەدا ناوە".

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: "هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی رانیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ، بە هاوكاری پۆلیسی ڕانیە لە بازاڕی دۆلار فرۆشانی شاری ڕانیە كەسێكیان دەستگیركرد بەناوی (ئـ،ر،ح ) كە بڕی (10300) دەفتەرێك و سێ سەد دۆلاری ئەمەریكی ساختەی پێ بوو، كە تۆمەتبار دەیویست لەو بازاڕەدا ساغی بكاتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو " تۆمەتبار لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە بەپێی ماددەی ( 289 . 298 ) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

لە رانییە كەسێك بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیردەكرێت
"دانی بە تاوانەكەیدا ناوە"
رووداو – رانیە

ئاسایشی راپەڕین كەسێك بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە لەنێو بازاڕی دۆلار فرۆشانی رانیە دەستگیردەكات.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت "تۆمەتبار دەیویست لەو بازاڕەدا دراوەكانی ساخ بكاتەوە"، هەر بەپێی راگەیەنراوەكە تۆمەتبارەكەش "دانی بەوەدا ناوە".

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: "هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی رانیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ، بە هاوكاری پۆلیسی ڕانیە لە بازاڕی دۆلار فرۆشانی شاری ڕانیە كەسێكیان دەستگیركرد بەناوی (ئـ،ر،ح ) كە بڕی (10300) دەفتەرێك و سێ سەد دۆلاری ئەمەریكی ساختەی پێ بوو، كە تۆمەتبار دەیویست لەو بازاڕەدا ساغی بكاتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو " تۆمەتبار لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە بەپێی ماددەی ( 289 . 298 ) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە