نرخی هەڵووژە لە سلێمانی دابەزیوە و کیلۆی بە 105 هەزار دینارە

01-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، کیلۆی هەڵووژە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە 50 هەزار دابەزیوە و گەیشتووەتە 105 هەزار.
 
رۆژی شەممە، یەکی ئاداری 2025، سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ بەراورد بە پار، نرخی هەڵووژە [لەم کاتەدا] دابەزیوە، چونکە کەشوهەوا ساردترە و خواست لەسەری کەمترە."
 
پار لەم کاتە کیلۆیەک هەڵووژە لە عەلوەی سلێمانی بە 250 هەزار بوو. بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی لەبارەی نرخی ئەمڕۆی هەڵووژە دەڵێت، "کیلۆی بە 105 هەزار دینار دەفرۆشرێت."
 
ئاماژەی بەوەش دا، "لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی کیلۆیەک هەڵووژە نزیکەی 160 هەزار بوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی لە بازاڕ نرخەکەی ئەمڕۆ دابەزی."
 
هەڵووژە لە تورکیا هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. سەروەر عەلی گوتی، "رۆژانە 100 بۆ 150 کیلۆ هەڵووژە لە تورکیا دەگاتە سلێمانی و ماوەیەکی دیکە لە سووریاش هاوردە دەکرێت."
 
لەبارەی دابەزینی نرخەکەی بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی گوتی، "لە هەفتەی داهاتوودا نرخەکەی زۆر زیاتر دادەبەزێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''