ناوەندی کۆڵبەر نیوز: پار 29 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سەر سنوور کوژراون

01-01-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری قوربانییانی کۆڵبەران لەسەر سنوورەکان لە ساڵی 2022 بڵاودەکەنەوە و دەڵێن، ساڵی رابردوو 43 کۆچبەر لەسەر سنوورەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و رووداوی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئامارێک کە ناوەندی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2022دا لەسەر سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان 258 کۆڵبەر بە رووداوی نەخوازراو و تەقەی هێزەکانی سەر سنوور بوونە قوربانی کە لەو ژمارە 43 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ئامارەکەدا هاتووە، 29 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور و ئەوانەی دیکەش بە رووداوی کەوتنەخوارەوە لە شاخەکان، جەڵتەی دڵ، رەقبوونەوە لە سەرمادا و رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئەو ئامارە، لە ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانیی رۆژهەڵاتی کوردستان، 139 کۆڵبەریان لەسەر سنوورەکانی پارێزگای کرماشان، 100 کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی پارێزگای سنە و 19 کۆڵبەریش لەسەر سنوورەکانی پارێزگای ورمێ بوونەتە قوربانی کە یەک لەوانە لە لایەن هێزەکانی سەر سنووری تورکیاوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.