رێگەیەکی خۆراکی بۆ درەنگ سپیبوونی قژ ئاشکرادەکرێت

31-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی

هۆکارگەلێک زۆرن بۆ سپیبوونی قژ لە تەمەن جیاوازەکاندا، بەڵام توێژەرانی ژاپۆنی رێگەیەکی باوەڕپێکراویان دۆزیوەتەوە بۆ دواکەوتنی سپیبوونی قژ.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی نگۆیا لە ژاپۆن کرا و دەرکەوت، سێ پێکهاتەی دژەئۆکسێنەری سەرەکی رۆڵیان هەیە لە پڕۆسەی سپیبوونی قژ.
 
توێژەران دەڵێن، ئەو کەسانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژەئۆکسێنەری لیتۆلیۆنیان خواردووە، قژیان درەنگتر سپیبووە.
 
ئەو خۆراکانەی ئەو مادەیان تێدایە کە دەکرێت یارمەتیدەربن لە پاراستنی رەشیی قژ ئەمانەن؛ نۆک، بیبەری شیرین، کەلەرم، بڕۆکلی، پیاز، گێزەر،سپێناخ، پرتەقاڵ، شاتوو، تەماتە، زەردێنەی هێلکە، فستق، گەنمەشامی و گوێز.
 
د. تێد لەین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە زانکۆی تێکساس ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت: دژەئۆکسێنەرەکان یارمەتیدەرن لە پاراستنی پڕۆتینەکانی بەرپرسن لە  رەنگی پێست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.