رووداو - تەندروستی
بەکارهێنانی رۆژانەی مەڵتیڤیتامین دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوو.
د. ریکوتا هایاما، توێژەری سەرەکی لە زانکۆی هارڤارد شیکاریی وردیان کردووە بۆ 8900 بەشداربووی بەساڵاچوو، بۆماوەی زیاتر لە سێ ساڵ رۆژانە مەڵتیڤیتامین یان دەرمانی بەتاڵ (Placebo)یان وەرگرتبوو.
توێژینەوەکە دەریخستووە، بەکارهێنانی درێژخایەنی مەڵتیڤیتامینی یارمەتیی دابەزاندن و رێکخستنی پەستانی خوێنی داوە و مەترسیی تووشبوون بە بەرزبوونی پەستانی خوێن کەم کردووەتەوە.
توێژەران رێنوێنیی هاووڵاتییان و بەساڵاچووان دەکەن. لە پێش هەموو شتێکەوە گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست وەک (سەوزە، میوە) بدەن، لە حاڵەتی بوونی کەمکووریی خۆراکیشدا بە راوێژی پزیشک دەتوانن سوود لە ماڵتیڤیتامین وەربگرن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.



