دەرمانێکی کێش دەبەزاندن مەترسی لەسەر کۆئەندامی سوڕان و دڵ دروستدەکات

29-05-2024
لۆنا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، لەنێو هەندێک لەو بەرهەمانەی کە بە ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی کێش دەفرۆشرێن، ماددەی مەترسیداریان دۆزیوەتەوە. 
 
دامەزراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پشکنینیان بۆ دەرمانی ئۆکتۆدرین ''Octodrine'' کردووە کە دەرمانێکی دەبەزاندنی کێشە و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێت، دەرکەوتووە مەترسی لەسەر کۆئەندامی سوڕان و دڵ دروستدەکات و دەبێتە هۆی بەرزکردنی پەستانی خوێن، هەناسەتوندی، جەڵتەی دڵ و مردنی لەناکاو.
 
بە گوێرەی ئەم دامەزراوەیە، دەرمانی ئۆکتۆدرین لەئێستادا بەهۆی خراپی پڕۆفایلی سەلامەتیی دەرمانەکەوە، لەناو لیستی دەرمانە پەسەندکراوەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دیکەدا دەرهێنراوە.
 
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات، بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەڕێی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنها ئەو دەرمانانەش بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.