زانکۆی کۆلۆمبیا: پشکنینی بۆماوەیی کۆرپە چەندین کێشەی تەندروستی دەستنیشاندەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا دەریدەخات، پشکنینی بۆماوەیی منداڵانی تازە لەدایکبوو باشتر دۆخی تەندروستیی کۆرپەکە نیشاندەدات بەراورد بە پشکنینەکانی خوێن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم پشکنینە توانای دۆزینەوەی هەزاران نەخۆشیی بۆماوەیی هەیە، کە زۆر زیاترە لەوەی ئێستا دەتوانرێت بە پشکنینەکانی دیکە دەستنیشان بکرێت.
 
دکتۆر جوشوا میلنەر، سەرۆکی خزمەتگوزارییەکانی بەرگری و رۆماتیزم لە زانکۆی کۆلۆمبیا دەڵێت، "لە پشکنینی بۆماوەیدا DNAـی منداڵی تازەلەدایکبوو شیکار دەکرێت بۆ گەڕان بەدوای سەدان جۆری جینی هۆکاری نەخۆشی''. 
 
دکتۆر میلنەر دەشڵێت، ''پشکنینی بۆماوەیی دەتوانێت چاودێریی تەندروستیی منداڵان بە شێوەیەکی ریشەیی باشتر بکات."
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، نزیکەی یەک لە هەر 300 منداڵێک کە لە ئەمریکا لەدایکدەبن، بەهۆی پشکنینی ئاسایی تازەلەدایکبووان دەستنیشانی گرفتە تەندروستییەکەی دەکرێت و چارەسەری پێویست وەردەگرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە