زانکۆی مایەر لە نیویۆرک: لەدایکبوونی پێشوەختە لە ئەمریکا لە زیادبوونە

28-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی مایەر لە نیویۆرک دەریدەخات، لەدایکبوونی پێشوەختە لە ئەمریکا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و رێژەکە لەنێو خانمانی کەمدەرامەت زیاترە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، رێژەی لەدایکبوونی پێشوەختە بەراورد بە 15 ساڵی رابردوو 10٪ زیادیکردووە و هەر یەکە لە بەکارهێنانی تووتن لەلایەن خانمان، بەرزبوونەوەی ژمارەی خانمانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێگەی سێکس هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەم رێژەیەن. 
 
دکتۆر لاورا پاولۆڤسکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پێویستە پزیشکانی پسپۆڕ کارێکی باشتر بکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست و کەمکردنەوە ئەگەرەکانی پێشوەختە لەدایکبوونی کۆرپەلە''.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک. ئەو منداڵانەی پێش هەفتەی 37ـی دووگیانی لەدایک دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشی، کێشەی هزری و گیانلەدەستدان زیاترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.