رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی ژینگە ئاشکرای دەکات، ئەوتەمومژە رەساسییەی بەیانیان لەسەر بەرگەهەوای هەولێر دەبینرێت، پڕە لە تەنۆلکەی ژەهراوی کە سەرچاوەی شێرپەنجە و هەناسەتەنگین.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2026 د. چیا مەعرووف، پسپۆڕی ژینگە لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: ئۆتۆمبێل، موەلیدەکان و کارگەکان هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوان کە تەنۆلکەی ژەهراوی دەردەدەنە بەرگەهەوا.
د. چیا مەعرووف دەڵێت: ئەو تەمومژە رەساسییە رەشباوەی لە ئاسمانی هەولێردا دەبیندرێت، لەکاتی بەیانیاندا دەردەکەوێت دۆخێی گەڕانەوە گەرمییە، بەرەو زەوی نەک تێکەڵبوونی بە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا، کە ئەمەش هۆکارە بۆ هەناسەتەنگی، شێرپەنجە، دڵ و گیرانی لوولەکانی خوێن.
د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە لە سلێمانی تایبەت بە رووداو گوتویەتی: ئەمانە چەند خاڵێکن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی هەوا لەنێو ماڵ وەکو؛
1- داخستنی پەنجەرە و دەرگە لەکاتی خۆڵبارین.
2- داخستنی دەرگە و پەنجەرە لەو کاتانەی قەرەباڵخی و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل زۆرە بەتایبەت لەو ماڵانەی کە لەسەر شەقامی سەرەکین.
3- دانانی شێدارکەرەوە لەنێو ماڵدا، بۆ ئەوەی رێگری بکات لە هەڵمژینی تەنۆلکە هەواییەکانی نێو ماڵ.
4- بەکارهێنانی دەمامک لەو کەسانەی کە گرووپی مەترسیدارن.
5- بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنەکانی ئاگادارکەرەوەی کوالێتیی هەوا وەکو AirVisual.
6- دانانی ئامێری پاککەرەوەی هەوا Air Purification
7- دانانی گوڵ و ئینجانەی جۆراوجۆر بۆ گلدانەوەی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و زیادبوونی ئۆکسجینی نێو ماڵ.
8- بایەخدان بە شۆردنی دەموچاو.


.png&w=3840&q=75)