پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
ئارێز خالید، بێژەر - د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی چاو. وێنە: رووداو
ئارێز خالید، بێژەر - د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی چاو. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، تیشکی خۆر دەشێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێڵووی چاو، هەروەها بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر جۆرێکی چاویلکە پێشنیازدەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی تەممووزی 2024 د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو بە رووداوی راگەیاند، زۆربەرکەوتن بە تیشکی خۆر هۆکارە بۆ ئەوەی ئاوی سپی لەنێو چاو کۆببێتەوە.
 
د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت: ''ئەو چاویلکانەی گەورەن و بەشێکی زۆری چاو دادەپۆشن باشترن و نابێت بایەخیش بە نرخەکانیان بدرێت، چونکە مەرج نییە هەر چاویلکەیەک نرخی گران بوو؛ باش بێت''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات، گەرما هەستیاری و وشکبوونەوەی چاو زیاددەکات، و زیان بە گلێنە دەگەیێنێت.
 
پسپۆڕەکە چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی چاوەکان لە گەرما و تیشکی خۆر پێشنیاز دەکات وەکو؛
 
- بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە گەڕانەوەی تیشکە زیانبەخشەکان خۆر.
- بەکارهێنانی قەترەی شێدارکردنەوەی چاو بۆ رێگری لە وشکبوونەوەی چاو.
- شۆردنی روخسار تاوەکو چاو لە هەر دەنکۆڵە و پیسییەک پاکبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئاڵتوون مەحموود، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر.

سەنتەری هەرس و جگەر لە هەولێر؛ زیاتر لە 600 تووشبووی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرمان تۆمارکردووە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە رایدەگەیێنێت، جۆرێکی ڤایرۆسی جگەر ئەگەر چارەسەرنەکرێت، دەبێتەهۆی شێرپەنجە؛ هەروەها پشکنینی پێشوەختە پێشنیازدەکات و ئاماژەش بە زیادبوونی جۆرێکی مەترسیداری ڤایرۆسی جگەر دەکات.