رێکخراوی تەندروستیی جیهانی زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان بۆ غەززە دەنێرێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەینێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە زۆرە و بۆ پێشگیریکردن لێی زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسین دەنێرنە ئەو شوێنە. 
 
بە گوێرەی رێکخراوەکە، ئامانج لە ناردنی ئەم ڤاکسینە، پاراستنی منداڵانی غەززەیە لە تووشبوون بە ئیفلیجیی منداڵان و لە چەند هەفتەی داهوو ڤاکسینەکە بەردەستدەبێت. 
 
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ''تا ئێستا هیچ تووشبووێکی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەگەر بە زوویی رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر، دوورنییە ئەم نەخۆشییە بە توندی لە ناوچەکە بڵاوبێتەوە''. 
 
بڕیاری ناردنی ئەم ڤاکسینە دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان دوای دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە لە شەش نموونەی ئاوی پیس لە غەززە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە