رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە دانیمارک دەریدەخات، ئەو گەنجانەی تووشی خەمۆکی دەبن، لە داهاتوودا مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زیاترە.
تویژینەوەکە لە زانکۆی ئارهیوس لە دانیمارک کراوە و 1.4 ملیۆن کەس بەشداریان تێداکردووە، دەرکەوتووە، ئەوانەی لە گەنجیدا تووشی خەمۆکی بوون، دوای چەند ساڵێک نیشانەکانی لەبیرچوونەوەیان لەسەر دەرکەوتووە.
دکتۆر هۆڵی ئیلسەر، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە زانکۆکە دەڵیت؛ خەمۆکی ئەو هۆکارانە زیاددەکات کە رێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە لەبیرچوونەوە وەکو 'خواردنی خۆراکی ناتەندروست، کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی، کێشانی جگەرە و نێرگەلە و کەمیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی'.
ئەم پسپۆڕە دەشڵێت: لە توێژینەوەکەدا بۆمان دەرکەوتووە، بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی کاریگەری ناکاتە سەر دواخستن یاخود کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە، بەڵام جێبەجێکردنی رێگەکانی شێوازی ژیانی تەندروست و باشترکردنی شێوازی ژیان رێگەی سەرەکییە بۆ پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ