رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو لە هەشت ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی دانەمەزراون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2015ـەوە هەرێمی کوردستان کەوتە نێو قەیرانی ئابوورییەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی، ژمارەی دەرچووانی ساڵانی 2015 بۆ 2016 تاوەکو دەرچووانی ساڵانی 2023 بۆ 2024 نزیکەی 880 دەرچوویان هەبووە، هاوکات لە دهۆک لەماوەی هەشت ساڵدا 464 دەرچوو و لە سلێمانیش 860 دەرچوو هەن.
تەنانەت ئەم دوو هەزار و 200 دەرچووەی دەرمانسازی کە هەن هی زانکۆ حکومییەکانن و بەشێک لە زانکۆی تایبەتییەکانی هەرێمی کوردستانیش کۆلێژی دەرمانسازییان تێدایە و لانیکەم ساڵانە 200 دەرچووی دەرمانسازییان دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ